برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە نەوسوود
هەینی ۲۴-۰۵-۱۴۰۴   |  15-08-2025

بە پێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی «پەیام» خەڵکی ڕەوانسەر لە کاتی کۆڵبەرییدا لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕاگەیاندووە: ناوبراو پاش ئەم تەقینەوە، سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی قودس لە پاوە گواستراوەتەوە و دواجار بە هۆی سەختی برینەکانییەوە، بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە کرماشان گواستراوەتەوە.