فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023

ڕاپۆڕتەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ڕاودوونانی کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنەخوارەوە بەسەختی بریندار بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سینا نادری تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان، ڕۆژی هەینی ٢٣ی مانگی بەفرانبار، بە هۆی ڕاوەدوونان و هەڵهاتن لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستان کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە هەر دوو دەست و سەر و ددانەکانی شکاوە. شایانی باسە، باری تەندروستی سینا دوای گەیاندن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان نالەبار ڕاگەیەندراوە. جێگەی ئاماژەیە، سینا نادری مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دوای یەک هەفتە لێپرسینەوە ئازاد بوو.