برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری سەردەشت
پێنجشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۲   |  09-11-2023
هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شاری سەردەشت ڕاستەوخۆ دەستڕێژیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان ئیسماعیلپوور بەسەختی بریندار بووە.
ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر، کەیوان ئیسماعیلپوور، تەمەن ٢٣ ساڵ و کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارە بەسەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری سەردەشت گواستراوەتەوە.