برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۹-۰۳-۱۴۰۲   |  09-06-2023
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی “ئەنسار” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری نەوسوود بەسەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “مەسووراخەیی”ی سەر بە ناوچەی شاهۆی شاری ڕوانسەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لاق و پشتی ئەو کۆڵبەرە لاوە بەر تەقەی هێزەکانی ڕژیم کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی دژواریی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری جوانڕۆ گواستراوەتەوە.