فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵە
دوشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۲   |  16-10-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “کەماڵ ئەشتەری” خەڵکی شاری بۆکان، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، بریندار بوو.
شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە لە ئاکامدا لاقی بە سەختی بریندار بووە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرەتا ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و دواتر بە هۆی قورسیی برینەکانییەوە، نێردراوەتە نەخۆشخانەیەکی تەورێز.