برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە بانە
دوشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۲   |  13-11-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “یوونس قادری”، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار کرا.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم دەستڕێژە، ناوبراو لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە. هەر لەم پێوەندیییەدا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “نەریمان ساعدی” خەڵکی گوندی “دوەیسە”ی سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، بریندار کرابوو.