برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوحۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری مەریوان
دوشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۲   |  29-01-2024
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری مەریوان بە ناو “زانیار فەیزی” کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری “ساوجی”ی سەر بەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، بەسەختی بریندار بوو.
شایانی باسە، زانیار فەیزی خەڵکی گوندی “ئاڵمانە”ی مەریوانە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە.