فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
هەینی ۱۹-۰۵-۱۴۰۳   |  09-08-2024

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنووریی هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، بە سەختی بریندار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژ، “ڕزگار خەلەکانی” کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە ژمارەیەک کۆڵبەر، بە سەختی بریندار کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.