فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
سێشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۳   |  05-11-2024

ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەر، ماردین شوکری کۆڵبەری خەڵکی گوندی “دشە”ی سەر بە پاوە، لە ڕەوتی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سەر سنووری نەوسوود، بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماردین شوکری بە گوللەی ساچمەیی ئەو هێزانە سک و ملی کراوەتە ئامانج. شایانی باسە، ماردین شوکری بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواستراوەتەوە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.