فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری قەندیل
چوارشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۳   |  06-11-2024

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “جەبار زارعی” خەڵکی ئاوایی “کۆڵەسەی خۆارێ ” سەر بە شاری سەردەشت ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “قەندیل” بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەریش، کۆڵبەرێک بە ناوی “ماردین شوکری” خەڵکی گوندی “دشە”ی سەر بە پاوە، بەهۆکاری تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سەر سنووری نەوسوود، بە سەختی بریندار کرابوو و بۆ چارەسەری پزیشکی، گواسترابوویەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان.