فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۳   |  11-12-2024

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاهۆی شاری ڕوانسەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود، بە سەختی بریندار بووە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، “مەسعەب سەبزەواری” خەڵکی گوندی “قشڵاخ” لە بەشی شاهۆی شاری ڕوانسەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەسعەب سەبزەواری دوای بریندار بوون بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.