برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکای ڕژیم
پێنجشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۳   |  09-01-2025
بە پێی ڕاپۆرتەکان،، ئێوارەی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، “شاهین حەسەن ڕەسووڵ”، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو” سەر بە شاری سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە سنووری “جاسووسان”ی ئەم شارە لە بەشی ماسولکەی پشت لاقی چەپی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە چەکی کەڵاشینکۆف بریندار کراوە. شایانی باسە، ناوبراو بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت گواستراوتەوە.