برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
چوارشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۳   |  22-01-2025

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سەر سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی دووشەممە ١ی ڕێبەندان، “سارۆ وەیسی” تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژال”ی بانە بریندار بوو. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لاوە سەرەڕای ئەوەیکە هیچ کۆڵێکی پێنەبووە، بە چەکی کڵاشینکۆف کراوەتە ئامانجی ئەم هێزانە و لاقی بریندار کراوە و بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراوەتەوە.