برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
شەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۳   |  25-01-2025
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندان، جەماڵ عەزیزی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە گوللەی چەکی کڵاشینکۆف پێکراوە و لە بەشی بڕبڕەی پشتدا بریندار بووە. ناوبراو بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانییەکانی بانە گواستراوەتەوە.