برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۱۸ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕەحیم ئەحمەدی، کۆڵبەری تەمەن ۳۷ ساڵی خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “زڵێ”ی بانە بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحیم ئەحمەدی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن ئەم هێزانەوە کراوەتە ئامانج. شایانی باسە، ناوبراو لە بەشی لاقیدا بەسەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری بانە گواستراوەتەوە.