برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری دەرۆکێ
سێشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۴   |  26-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “میلاد تەبد” خەڵکی ئاوایی “گلیە”ی سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، لە سنووری “دەرۆکێ” سەری بە قورسی بریندار بووە.
بە گۆێرەی زانیارییەکان، ئەم کۆڵبەرە بریندارە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی سینا”ی مەریوان ڕاگوێزراوە و دواتر بە هۆی سەختی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە کراوە.