برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۷-۰۶-۱۴۰۲   |  08-09-2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ١۵ی خەرمانان، “سەلاح حەسەنی”، کۆڵبەری تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “مەنیجەڵان”ی سەر بە شاری بانە، لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی ئەو شارە و لە کاتی کۆڵبەری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، کڵۆک و لاقی ئەو کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز گواستراوەتەوە و هەتا ئێستاش باری تەندروستی ئەو هاووڵاتییە بریندارە ناجێگیرە.