برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۲   |  13-12-2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو. ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەز، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان، مەنسوور سولەیمانی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی «دەنگی» سەر بە سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە لە دوای برینداربوونی لە بەشی لاقییەوە، بۆ ناوەندی دەرمانی نەوسوود گوازراوەتەوە و دواتر بە هۆی قووڵی برینەکەی و پێڕاگەیشتنی پزیشکی گەیەنراوەتە شاری پاوە. بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکان لە ماوەی پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم ٣ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.