فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان
هەینی ۰۲-۰۶-۱۴۰۳   |  23-08-2024

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری ئەو شارە، بەهۆی بەربوونەوەی لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، بریندار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ، کیومەرس ڕاستخانە کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی بریندار بوو. جێگای ئاماژەیە، کیومەرس ڕاستخانە، لە بەشی لاقیەوە بریندار بووە و بەهۆی قووڵی برینەکانییەوە دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، لەژێر چاودێریی پزیشکیدا ڕاگیراوە.