فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە
دوشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۱   |  18-07-2022

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، لە ئاکامی ڕاودوونانی کۆڵبەران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە، لە سنووری کێلەی بانە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێستەیشێن کە ١٥ کۆڵبەری تێدابووە، وەرگەڕاوە و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک شان و دەستێکی بەسەختی برینداربوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێک لە دەست و پێوەندەکانی ڕژیم بە ناوی عەبدۆلمەلکی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بووە و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین کۆڵبەری دیکە بە دەستی ئەو کەسەوە بریندار بوون. شایانی باسە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە ناوی ئەو کۆلبەرەی بریندار بووە، نەزانراوە.