برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە
پێنجشەممە ۰۳-۰۱-۱۴۰۲   |  23-03-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بە ناوی “حسێن خەندانی” خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی تایبەتدایە.