فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری دۆڵێ
چوارشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۲   |  14-02-2024

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی دڵشاد (ناوبانگ نادیار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیم لە سنووری گوندی “دۆڵێ”ی سەر بە شاری سەردەشت بریندار بوو.
بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە، ٢۵ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی دڵشاد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری “دۆڵێ”ی سەر بە شاری سەردەشت بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران لاقی ئەم کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت گواستراوەتەوە.