فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود
پێنجشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۳   |  07-11-2024

شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەسەد فیروزبەخت” خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی جێگیر لەو سنوورە بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کۆڵبەرە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقە لە پشتی کراوە و بە سەختی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە.