برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
سێشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۳   |  13-08-2024

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی بریندار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، موختار عەبدوڵڵاهی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو دوای پێکرانی بە گوللەی ساچمەیی ئەو هێزانە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و بارودۆخی تەندروستیی جێگیرە.