فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربووی سەربازێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە پیرانشار
هەینی ۱۲-۰۲-۱۴۰۴   |  02-05-2025

سەربازێکی هەنگی سنووریی کۆماری ئیسلامیی لە پیرانشار، بەهۆی تەقینەوەی مین بە تووندی بریندار بووە و بەمەبەستی پێراگەیشتنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، بەهۆی تەقینەوەی مین لە کوێستانەکانی پیرانشار سەربازێکی تەمەن ٢١ ساڵ تووشی برینی قورس بووە و قامکەکانی لاقی قرتاوە. هاوکات هەواڵدەری حکوومەتیی مێهر لەمبارەوە بە بێ ئاماژەدان بە ناسنامەی ئەم سەربازە ڕایگەیاندووە، ئەم بریندارە بە کۆپتەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی عارفیانی ورمێ کراوە.