بریندارکردن و ئەشکەنجە کردنی دوو کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە سنووری مەریوان
یەکشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۴   |  27-07-2025

حەکیم مەحموودی، کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی بریندار کرا. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەوڵاوا بەناوی عەتا (ناوبانگ نادیار) پاش بەرکەوتنی گوللە، لە لایەن ئەو هێزانەوە لێی دراوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۱ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حەکیم مەحموودی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “وەیسە”ی سەر بە شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەو شارەدا بریندار کرا. هەروەها عەتا (ناوبانگ نادیار)، تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا دوای تەقەی ڕاستەوخۆ و برینداربوونی لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە کەوتووەتە بەر لێدان و کوتانەوە.