فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی بەندکراوێک لە شاری پاوە
سێشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۱   |  19-07-2022

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بەندکراوێک لە کاتێکدا ویستوویەتی لە زیندان هەڵێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بریندار بوو. ئەو بەندکراوە لە کاتی گواستنەوەی لە شەقامی ”ڕسالت”ی پاوە هەوڵی هەڵاتنی داوە و دوای ئەوەی هەڵاتووە ئەو هێزە ئەمنییانەی کە لەگەڵی بوون بە دەمانچە تەقەیان لێکردووە کە لە ئاکامدا ٣ گوللە لە کەمەر بەرەو سەری بەرکەوتووە.

شایانی باسە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە ناوی ئەو بەندکراوە نەزانراوە.