فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی تازە لاوێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەلاسی باوەجانی
سێشەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۱   |  28-06-2022

بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی ٨ ساڵ شەڕی ماڵ وێرانکەر و کۆنەپەرەستانەی ئێران و عێراق لە سنووری شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی تازەلاوێکی خەڵکی شێخ سڵە بە ناوی بیلال دیدەوەر لاقی چەپی بە سەختی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بیلال دیدەوەر ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لە کاتی گەڕانەوە لە بازاڕچەی شێخ سڵە چووەتە سەر مین و مەچەکی لاقی چەپی بە سەختی بریندار بووە.