بریندار بوونی خوێندکارێک بە تەقەی هێزەکانی رژیم
دوشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۱   |  28-03-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی جێگر لە بازگەی گوندی باوان لە نێزیک کوزران، تەقەیان لە خوێندکاریک بەناوی ئێحسان بینایی کرد و بە توندی برینداریان کرد. ناوبراو تهمهن ٢٤ساڵە و خەڵکی گوندی ڕەئیس سەر بە شاری ڕوانسەرە و بههۆی سهختی برینهكهیهوه رەوانەی نەخۆشخانەیەکی کرماشان کراوە.
جیێ ئاماژەیە کە تا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری تەقەکردنی هێزەکانی رژیم لەم خوێندکارە نادیارە و سکاڵای بنەماڵە کەشی بێ ئەنجام بووه.