فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی دوو سووتەمەنیبەری بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۲   |  02-04-2023

ڕۆژی شەممە ١١ی خاکەلێوە، دوای ئەوەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی “پیردان”ی سەر بە شاری سەرباز لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان تەقەیان لە سووتەمەنیبەرەکانی بەلووچ کرد، دوو سووتەمەنیبەر بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە سەربازییەکان ویستوویانە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی هەڵگری تانکەرەکانی سووتەمەنیدا بگرن کە لە لایەن سووتەمەنیبەرەکانەوە پێشیان پێگیراوە و ئەم هێزانە بۆ بڵاوە پێکردن بە هاووڵاتییان دەستیان کردووە بە تەقە کردن لە خەڵک. شایانی باسە،  دوای ئەم تەقەکردنە هێزەکانی ڕژیم دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی تانکەرە سووتەمەنییەکاندا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.