فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی دوو ماموستای قوتابخانەی کچانە
شەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۱   |  08-10-2022

لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە قوتابخانەکانی شاهد هوشمەند و هونەرستانی کچانە، دوو مامۆستای ئەم قوتابخانانە بە نێوەکانی هەڵاڵە فەرەجپوور و نیگار ئەفرا برینداربوون.
ڕۆژی شەممە ١٦ی رەزبەر کچە قوتابیانی ئەم قوتابخانانە پێکەوە بە وتنەوەی دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر دەستیان بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان کرد. هێز ئەمنییەکانی رژیم بە خێرایی بەرەو شوێنە ناوبراوەکان چوون و دەستیان بە دەستڕێژی گوللە ڕوو بە حەوشەی قوتابخانەکان کردووە.
قوتابییەکی بەشداری ئەم خۆپیشاندانە لەمبارەوە ڕایان گەیاند: “لە ئاکامی دەستڕێژی گوللەی هێزە چەکدارەکانی رژیم نیگار ئەفرا جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی شاهد هوشمەند و هەڵاڵە فەرەجپوور بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی هونەرستانی عیسمەت، بە سەختی بریندار بوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە”.