فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی دوو هاوڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین لە مێهران
چوارشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۲   |  06-03-2024

ڕۆژی سێشەممە، ١۵ڕەشەممە، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە سنووری شاری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام، ژنێک لەگەڵ هاوسەرەکەی بەسەختی بریندار بوون.
ئەم دوو هاووڵاتییە کە هێشتا ناوەکانیان نەزانراوە، لە نزیکی دەروازەی سنووریی شاری مێهران بریندار بوون.
شایانی باسە کە دوای برینداربوونی ئەو دوو هاووڵاتیە، بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن”ی شاری مێهران گواستراونەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاریی زیاتر لەسەر بارودۆخ و تەندروستییان لە بەردەستدا نییە.