فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین لە سەردەشت
چوارشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۳   |  27-03-2024

بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سەردەشت لانی کەم دوو کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزایییە سنوورییەکانی شاخی بوڵفەت لە شاری سەردەشت لانیکەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەئووف ئەحمەدی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی گوندی زۆرانە و جەبار ئەحمەدزادە تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی کونەمشکێ سەر بەو شارە بە سەختی بریندار بوون.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە و ڕەئووف ئەحمەدی لاقی بڕدراوەتەوە و جەبار ئەحمەدزادەش بریندارە.