بریندار بوونی لانیکەم ١٣ کەس لە خۆپیشاندانەکەی شاری سەقز
شەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۱   |  17-09-2022
لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەری خەڵکی تووڕە لە کوشتنی مەهسا ئەمینی، بۆ شەرمەزارکردنی ئەو جنایەتە لە بەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی لانی کەم ١٣ کەس بریندار بوون کە دوو کەسیان ژێر ١٨ ساڵ تەمەن و سێ کەسیان ژن بوون. لانی کەم برینی یەک لە بریندارەکان بەناوی کەیان درەخشان جێی مەترسیە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان کیان درەخشان لە بەشی سەریەوە بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.