بریندار بوونی منداڵێکی سوختبەر لە لایەن هێزە دەریاوانییەکانی کۆماری ئیسلامی
پێنجشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۰   |  10-02-2022
مائمورانی دەریاوانی شاری چابەهار بە هێرش کردنەسەر بەلەمی منداڵێکی سوختبەر بە ناوی موحسین جام، خەڵکی گوندی جەماعەتی زەهی سەر بە شاری دەشتیاری، ناوبراویان بە سەختی بریندار کرد.
دەگوترێت، مائمورانی دەریاوانی بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، هێرشیان کردۆتە سەر ئەو منداڵە و بە سەختی برینداریان کردووە و دوای ماوەیەک لە لایەن خەڵکی خۆجییەوە ڕەوانەی ناوندێکی دەرمانی ئەو شارە کراوە.
موحیسن جام، لە ئێستادا بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی ICU دایە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە مائمورانی دەریاوانی بۆ وەرگرتنی ڕەزایەت، بنەماڵەی موحسینیان خستووەتە ژێر گوشارەوە و هەڕەشەیان لێ کردوون.