بریندار بوونی هاووڵاتیەکی خەلکی سەرپێل زەهاو بە هۆی تەقینەوەی مین
سێشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۲   |  09-05-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گوڵان هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە نزیک بەنداوی ئەزگڵە لە سەرپێڵی زەهاو برینداربوو.
ئەم هاووڵاتییە کە هەتا ئێستا ناوەکەی نەزانراوە، لە دوای برینداربوونی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە شاری کرماشان گواستراوەتەوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە لە شارە سنوورییەکان، ساڵانە بەهۆی تەقینەوەی مین و بۆمبی بەجێماوی شەڕی کۆنەپەرستانەی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، دەیان هاووڵاتیی دەبنە قوربانی.