بریندار بوونی هاووڵاتیەک لە پیرانشار
یەکشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۱   |  30-10-2022
ڕۆژی شەممە ۷ی خەزەڵوەر، لە رەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پیرانشار، هاووڵاتییەک بە ناوی یەقعوب قوربانی خەڵکی گوندی قەڵاتە ڕەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی پیرانشار لە چاودێری تایبەتی پزیشکیی دایە.