فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی هەشت منداڵ بە چەقۆ لە فەرانسە
پێنجشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۲   |  08-06-2023

لە هێرشێکدا لە شاری ئانسی باشووری رۆژهەڵاتی فەرانسە نۆ کەس کە هەشتیان منداڵبوون بە چەقۆ برینداربوون.
میدیاکانی فەرانسە بڵاویانکردەوە، “بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی جۆزەردان هێرشبەرێک لە شاری ئانسی باشووری رۆژهەڵاتی فەرانسە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کۆمەڵێک منداڵی باخچەی ساوایان کاتێک لە باخێکی نزیک دەریاچەی ئانسی یارییان دەکرد و نۆ کەس کە هەشتیان منداڵن و تەمەنیان سێ ساڵ تێپەڕ ناکات بریندار دەکات”.
وەزیری ناوخۆی فەرانسە ڕایگەیاندووە، “بارودۆخی سێ کەس لە بریندارەکان خراپە، تاوانبارەکە دەستگیرکراوە کە پەناخوازێکی خەلکی سووریەیە”.