بریندار بوونی ٢کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە
چوارشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۲   |  29-11-2023
شەوی دووشەممە ٦ی سەرماوەز، ئاریا مەعادی، کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بریندار بووە.
ئاریا مەعادی، دوای گواستراونەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری تەورێز گواسترایەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزیش، ئەمیر مەحەممەدی، کۆڵبەر و خەڵکی گوندی «کیسەڵە» ی سەلاسی باوەجانی پارێزگای شاری کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بریندار بوو.
جێگای باسە کە، ئەمیر مەحەممەدی، لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود بە تەقەی فیشەکی جەنگی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، قاچی بە سەختی بریندار بووە.