بریندار بوونی ٢ کۆلبەر لە سنوری بانە و نەوسوود
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022
شەوی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی ئەکبەر خودا مورادی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم بریندار بوو. ئەکبەر خودا مورادی بە چەکی ساچمەیی پێکراوە و لاقی چەندین پارچە ساچمەی بەرکەوتووە.
لە لایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوی مەهدی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم لە سنووری بڕوێشکانێ بەسەختی بریندار بووە. مەهدی خەڵکی گوندی پی کەمەر سەر بە شاری بانەیە و لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی تاپڕ تەقەی لێ کراوە.