فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی ٢ کۆلبەر لە سنووری بانە
سێشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۱   |  12-07-2022

شەوی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی مەرخوز سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئاکۆ تەڵایی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری کێلەی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم ڕاوەدووی کۆڵبەرانیان ناوە و تەقەیان لێکردوون و لە ئاکامدا ئاکۆ تەڵایی شانی بە سەختی بریندار بووە.هەروەها، لە ئاکامی ئەو ڕاوەدوونانەدا کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوی ئەیووب جەوانپوور بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لاقی بە سەختی بریندار بووە.