بریندار بوونی ٢ کۆلبەر لە سنووری بانە
چوارشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۲   |  06-09-2023
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانان، حامید فەرەج پوور، کۆڵبەر و خەڵکی سەقز لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو. بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، گوللە بەر سمت و گورچیلەی حامید فەرەج پوور کەوتووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە بانە گواستراوەتەوە. لە ئێستادا ئەم کۆڵبەرە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە. پێشتر لە ڕۆژی دووشەمە ١٣ی خەرمانان، بێهزاد کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی بانە، لە سنووری کێلێی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم پێکرا و بەسەختی بریندار بوو. شیاوی ئاماژەپێدانە کە بێهزاد کەریمی، بەهۆی قووڵی برینەکانییەوە بەمەبەستی چارەسەری بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی بانە گواسترابووەوە.