بریندار بوونی ٢ کۆلبەر لە سنوورەکانی نەوسوود
چوارشەممە ۰۱-۰۱-۱۴۰۳   |  20-03-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ بە چەکی ساچمەیی و فڕێدانی بەرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، ئەفشار بابایی خەڵکی سەوڵاوا سەری بریندار بووە.
هەروەها شادمان شوکری خەڵکی پاوە، لە سنووری نەوسوودی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم برینداربوو.