فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی ٣کۆلبەر لە سنوورەکانی مەریوان و نەوسوود
چوارشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۱   |  22-06-2022

ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “سەروەر ڕەستگار”، “مەحموود شەمسی نژاد” و “سوهەیب قەیتوولی” لە کاتی کاری تاقەت پڕوکێنی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە تەقەیان لێکرا و بەتوندی بریندار کران.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی ١٧ ساڵە بە ناوی سوهەیب قەیتوولی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی رژیمەوە، دراوەتە بەر لێدان و کوتان و دەموچاو و سەر و لووتی شکاوە.
هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی» جۆڵاندێ «سەر بە سەوڵاوا بە ناوی مەحموود شەمسی نەژاد لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیم بریندار بووە. ئەو کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و زیاتر لە ١٠ پارچە ساچمە بەر جەستەی کەوتووە.
لە لایەکی ترەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی سەردۆش بە ناوی سەروەر ڕەستگار ٢٤ ساڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەرسنوورەوە تەقەی لێکراوە و قاچی بە سەختی بریندار بووە.