فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی ٣ کۆلبەر لە سنووری بانە
چوارشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۱   |  14-09-2022

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە،لانیکەم سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە بە ناوەکانی هیوا ئەحمەدی، خالیق حەمزەپوور و تالیب غەفاری ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.

هیوا ئەحمەدی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی میراوا لە بەشی چناکەی، خالیق حەمزەپوور تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی مەنیجەڵان لە بەشی لاقی و تالیب غەفاری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی هەنجێنە لە بەشی لاقی بە سەختی پێکراون و بۆ چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراون.