فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی ٣ کۆلبەر لە سنووری نەوسوود
دوشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۱   |  05-09-2022

سێ کۆڵبەری خەڵکی ڕوانسەر، سەلاسی باوەجانی و مەریوان بە ناوەکانی عەلی ئەحمەدی، پەرویز مورادی و ئیقباڵ عەلیزادە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی بە سەختی بریندار بوون. ئەم سێ کۆڵبەرە سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، لە دوو شوێنی جیاواز لەلایەن هێزە چەکدارەکان و لە مەودای نزیکەوە بە چەکی ساچمەیی دراونەتە بەر دەستڕێژ.
شایانی باسە ئەم سێ کۆڵبەرە لە بەشی لاق و سەر و پشتیانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و بە مەبەستی دەرمان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەتەوە.