بریندار بوونی ٩ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۳   |  01-05-2024
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ١٠ی گوڵان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ژمارەیک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، لانیکەم هەشت کۆڵبەر کە ناسناوی پێنج کەسیان بە ناوەکانی “محەممەد محەممەدی” خەڵکی “شۆشمی” سەر بە پاوە، “ئەیووب هاشمی” خەڵکی مەریوان، “خەلیل محەممەدی” و “نیما ئەڵماسی” هەر دووکیان خەڵکی سەلاسی باوەجانی، “ماهان مورادی” ١٧ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ ئاشکرابووە.
شایانی باسە، بریندار بووەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی نەوسوود ڕاگوێزڕاون. هەروەها، نیوەشەوی چوارشەممە ٥ی گوڵان، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ساسان محەممەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە لە سنووری “قامیشلە” سەر بە شاری مەریوان بە هۆکاری تەقەێ راستەوخۆی ئەو چەکدارانە بە سەختی بریندار کراوە.