فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆلبەریک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵ
سێشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۱   |  02-08-2022

ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “عەتا حەسەنزادە تەمووغە” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە چووەتە سەر مین و لاقی بە سەختی بریندار بووە و بنەماڵەکەی توانایی دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نییە کە بۆ نەشتەرگەری داوایان کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵەکان “عەتا حەسەنزادە تەمووغە” لە نەخۆشخانەی شەهریاری شاری تەورێز خەوێندراوە و پزیشکەکان بۆ نەشتەرگەریی لاقی ناوبراو داوای بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەنیان کردووە و بنەماڵەکەی توانایی دابینکردنی ئەم بڕە پارەیەیان نییە و داوایان لە خەڵک کردووە کە یارمەتییان بکەن.
شایانی باسە کە ناوبراو ێزاندارو باوکی ٢ منداڵە کە پێشتر لە کانزایەک کاری کردووە و بە هۆی ئەوەیکە چەندین مانگ حەقدەستی وەرنەگرتووە، بۆ بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی بۆ یەکەم جار چووتە کۆڵبەری و دوای تەقەی هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی لە کاروانی کۆڵبەران چووەتە ناو کێڵگەیەکی مین.