فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆلبەرێکی تازەلاو بە هۆی تەقینەوەی مین
هەینی ۲۸-۰۵-۱۴۰۱   |  19-08-2022

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار و هاوکات دوو هاووڵاتی لە ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
کاتژمێر یازدەی شەوی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تاران کراوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی قەڵاوێزانی شاری مێهران دوو مین هەڵگڕەوە بە سەختی بریندار بوون کە بە مەبەستی دەرمان بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئیلام گوازراونەتەوە.