بریندار بوونی کۆلبەرێک لە بەرزائیەکانی سنووری تەتە
چوارشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۱   |  25-05-2022
رۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان،هاووڵاتێک بەناوی “مادیح کەریمی” دانیشتووی مەریوان، لە کاتی کۆلبەری دا لە بەرزائیەکانی سنووری “تەتە”ی هەورامان کەوتە خوارەوەو بە توندی بریندار بوو.
پیویستە بوترێ کە؛ خەلکی کوردوستان بە هۆی بێکاری و نەبوونی هیچ داهاتێک ناچارن روو بکەنەکاری تاقەت پڕووکێنی کۆلبەری. لەم رێگایەدا و بۆ بەدەس هێنانی بژیو لە گەل مەترسی: کەوتنە داوی هێزە چەکدارەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی و رژیمی تورکیە، کەوتنە خوارەوە لە بەرزائیەکان، کەوتنە نێو رنوی بەفر و تۆفان، تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەر و ڕووداوی هاتوچۆ بەرووڕوو دەبنەوە.